AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢ ١٨:٢٣

دەستگیریی 54 ئاژاوەگێڕ و تێکشکاندنی 4 بنکەی تیرۆریستان لە کرماشان

دەستگیریی 54 ئاژاوەگێڕ و تێکشکاندنی 4 بنکەی تیرۆریستان لە کرماشان

ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشان لە ناسینەوە و دەستگیریی 54 ئاژاوەگێڕی سەرەکیی بشێوییەکان و تێکشکاندنی 4 بنکەی تیرۆریستیی هاوپەیوەند بە گرووپگەلی دژەبەری ئێران و ڕژیمی زایۆنی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشان، پاش هەڵمەتی بەربڵاوی هەواڵگرانە و ئۆپەراسیۆنی، 54 کەس لە لیدەر و ئاژاوەگێڕانی سەرەکیی بشێوییەکانی ئەمدواییە کە دەستیان لە تێکدان و ئاگردانی دارایی و سامانە گشتی و تایبەتییەکان لە ناوەندی پارێزگای کرماشان و شارەکانی دیکەی ئەو پارێزگایەدا بوو، ناسران و دەستگیر کران.

بە گوێڕەی ئەو هەواڵە، ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرماشان سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی 181 قەوارە چەکی جەنگی و 2000 فیشەک لەو 54 کەسە، 4 بنکەی تیرۆریستیی هاوپەیوەند بە گرووپگەلی دژەبەری ئێران، سەڵنەتەنخواز و ڕژیمی زایۆنی تێکشکاند و زۆربەی ئەندامانیان دەستگیر کرد.

News ID 58392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha